بەهۆی زیرەكی دەستكردەوە ساختەكاریی بۆ دزینی پارە زیادیكردوە

4 رۆژ پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
زۆرێك لە بانكەكان لە سەرانسەری جیهاندا هۆشدارییان داوە لە هەڵمەتە ساختەكارییەكان كە بە بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد ئەنجام دەدرێن بە هاوشێوەكردنی دەنگەكان و دزینی پارە لە هەژمارەكانیاندا.
ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز بڵاویكردۆتەوە، نیگەرانییەكان لە زیادبوندان بەهۆی توانای زیرەكی دەستكرد بۆ لاساییكردنەوەی دەنگی مرۆڤەكان و زیان گەیاندن بە خەڵك كە یارمەتی تاوانباران دەدات  بۆ گەیشتن بە هەژمارە بانكییەكانیان، بەهۆی گەشەسەندنی تەكنەلۆژیاوە ساختەكاران توانیویانە زیرەكی دەستكرد بەكاربهێنن بۆ دروستكردنەوەی دەنگی هاوشێوەی كەسێك كە لە تەنها سێ چركەدا دەنگی راستەقینەی وەرگیراوەو دەنگێكی كۆپی كراوی لێ بەرهەم هاتوە.
ئەوەش باسكراوە، ساختەكاران دەتوانن هاوڕێ و ئەندامانی خێزانەكەی كەسەكە دەستنیشان بكەن و ئەو دەنگە كە لەلایەن زیرەكی دەستكردەوە دوبارە بەرهەم بهێننەوەو بەكاریبهێنن بۆ ئەوەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی پێ بكەن و داوای پارە بكەن، ئەم جۆرە فێڵانە توانای ئەوەیان هەیە ملیۆنان كەس بخەنە تەڵەوە.
ئەوەش ئاشكرا كراوە، لە راپرسییەكی نوێدا ئاماژە بەوە كراوە كە بڵاوبونەوەی ئەم فێڵانە زیاد بوەو 46%ی خەڵك ئاگاداری ئەو جۆرە ساختەكارییانە نین، هەروەها 8%ی بەشداربوان پشتڕاستیان كردەوە كە بڕە پارەیەكی زۆر دەنێرن وەك ئەوەی هاوڕێیەك یان ئەندامی خێزانێكەی داوای دەكات و دواتر دەردەكەوێت كە كەسە راستەقینەكە نییە.
ئەوەس روندەكرێتەوە، شارەزایان هانی خەڵك دەدەن كە لەگەڵ ئازیزانیان لەسەر دەستەواژەیەك رێكبكەون كە جیاواز بێت لەو وشانەی كە زۆرجار دوبارەی دەكەنەوە و  ئەو رێگەیە سەلامەتە بۆ پشتڕاستكردنەوەی ناسنامەی خەڵك كە لەسەر تەلەفۆن بەكاردەهێنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group