نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پارێزگارو بەرپرسانی یەكە كارگێڕییەكانی هەولێر كۆدەبێتەوە

3 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگارو بەرپرسانی یەكە كارگێڕییەكانی هەولێرو سنوری پارێزگاكەدا كۆبوەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەكەدا دۆخ و ئاستی خزمەتگوزارییەكان، پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەو بنیاتنان، بەرنامەی گەشەپێدان و چۆنیەتیی بەڕێوەچونی كار و پرۆژەكان لە پارێزگای هەولێر و قەزا و ناحیەكانی تاوتوێ كراون، هەروەها تیشك خراوەتە سەر گرنگی دابینكردنی پێداویستییەكان و چارەسەركردنی گرفت و كەموكوڕییەكان.
راشگەیەنراوە كە نێچیرڤان بارزانی جەختی لە بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە هەمو بوارەكاندا كردۆتەوەو هەمو پشتگیرییەكی بۆ سەرخستنی كارگێڕیی هەولێر لەپێناو باشتر خزمەتكردنی هاوڵاتیاندا دوپاتكردۆتەوە. 
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە نێچیرڤان بارزانی داكۆكی لەگرنگی سەرخستنی هەڵبژاردن و بەڕێوەچونی شارستانیانەی بانگەشەی هەڵبژاردن كردوەو ئاماژەی بە رۆڵی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردوە‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group