بایدن: هەمو شتێك دەكەین بۆ رێگرتن لە فراوانبونی شەڕ

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە گرژییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاسدا وتویەتی: هەمو شتێك دەكەن كە لە توانایاندا بێت‌ بۆ رێگریكردن لە فراوانبونی شەڕ.
كۆشكی سپی بڵاویكردۆتەوە، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندوە ئەوان هەمو هەوڵێك دەدەن بۆئەوەی شەڕێكی فراوانتر هەڵنەگیرسێت، پەیامەكەی بایدن دوای دروستبونی شەڕ دێت لەنێوان ئیسرائیل و گروپی چەكداری حزبوڵڵای لوبنانی.
پێشتر سوپای ئیسرائیل بڵاویكردبۆوە، هێرشەكەی رۆژی 20-9 لە وەڵامی ئەوەدابوە كە حیزبوڵڵا نزیكەی 140 موشەكی بەرەو ئیسرائیل ئاڕاستە كردوە، بەڵام زۆربەیان لەڕێگەی سیستمی بەرگری موشەكی ئایرۆن دۆمەوە خراونەتە خوارەوە.
جێی ئاماژەیە، هێرشەكانی پەیجەر لە لوبنان هەفتەی رابردو بوەهۆی كوژرانی 37 كەس و برینداربونی هەزارانی دیكە، لە دوایین هێرشەكاندا ئیسرائیل موشەكی بە چەند ناوچەیەكی لوبنانەوە ناوەو 50 كەس كوژراون و زیاتر لە 300ی تریش بریندار بون كە لەنێوانیاندا منداڵ هەن.












شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group