هاتوچۆی گەرمیان: سەرپێچی بكرێت لە دانانی پۆستەردا لێیان دەكەینەوە

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەهەرێمی كوردستان بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێكردوەو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیانیش پەیامێكی ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەكان و كاندیدەكان دەكات.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان داوای لە لایەنە سیاسیەكان و كاندیدەكان و كۆمپانیا بازرگانییەكان كردوە كە پۆستەری بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و رێكلامە بازرگانییەكانیان لەو جێگایانە دانەنێن كە دەبێتە هۆی شاردنەوەی هێماكانی هاتوچۆو گڵۆپی ترافیك لایتەكان.
راشیگەیاندوە، دانانی پۆستەر لە سەر شۆستەو لە بەرامبەر هێڵەكانی پەڕینەوە ئاستەنگی هاتوچۆیی دروست دەكات، بەپێچەوانەوە داوای یاسایی لەسەر لایەنی سەرپێچیكار تۆمار دەكەین و پۆستەرەكانیان لێ دەكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group