لە باشوری كەركوك پێنج چەكداری داعش كوژران

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق كوژرانی پێنج چەكداری داعشی لەپارێزگای كەركوك راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان لەمیانی هێرشێكدا حەشارگەیەكی چەكدارانی داعشیان لە ناوچەی دۆڵی زەغیتون لە باشوری پارێزگای كەركوك بۆردومان كردوە.
راشیگەیاندوە، لە ئاكامی بۆردومانەكەدا پێنج چەكداری داعش كوژراون و حەشارگەیەكیش خاپوركراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group