هێزێكی سوپای عیراق دەكەوێتە ناو بۆسەیەكی چەكدارانی داعشەوە

3 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لەباشوری كەركوك كەوتونەتە ناو بۆسەیەكی چەكدارانی داعشەوە.
میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و لە شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، هێزێكی هەواڵگریی سەربە لیوای 42 لە فیرقەی 11ی سوپای لەكاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكدا لە ناوچەی دۆڵی زەغیتون لە باشوری پارێزگای كەركوك كەوتونەتە ناو بۆسەیەكی چەكدارانی داعشەوە.
راشیگەیاندوە، لە ئاكامی پەلامارەكەدا چوار سەرباز كوژراون و سێی دیكەش برینداربون.
جێی ئاماژەیە عیراق لەساڵی 2017دا سەركەوتنی بەسەر داعشدا راگەیاند، بەڵام تائێستا لە رێگای پاشماوەو شانە نوستوەكانیانەوە ناو بەناو هێرش دەكەنە سەر هێزە ئەمنییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group