عیراق و توركیا لەسەر بەرەنگاربونەوەی كۆچی نایاسایی یاداشتێك واژۆ دەكەن

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق لەگەڵ عەلی یەرلیكایا وەزیری ناوخۆی توركیا لە ئەنقەرە كۆبۆوە. 
لەبارەی كۆبونەوەكەوە یەرلیكایا بڵاویكردەوە، پێشوازیكردوە لە وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق و شاندێكی یاوەری، لە كۆبونەوەیەكدا یادداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان لە نێوان هەردوو وڵات بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆچی نایاسایی و گەڕاندنەوەی ئارەزومەندانەی ئاوارە عیراقییەكان لە توركیا واژۆ كراوە.
وەزیری ناوخۆی توركیا جەختیشی كردۆتەوە،  هەردو وڵات لەمەولا لە بواری بەرەنگاربونەوەی كۆچی نایاسایی هاوكاری یەكتر دەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group