گەشەی ئابوری لە عیراق گەیشتوەتە 6%

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ  جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا كۆبۆوەو جەختی لە بەرزكردنەوەی توانای بانكەكان كردەوە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ والی ئەدیمۆ جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریكاو ژمارەیەك بەرپرسی وەزارەتەكە لە ئەمریكا كۆبۆوە، تیایدا پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوان هەردو وڵات لەبوارە گرنگ و جیاجیاكاندا تاوتوێكران.
لە راگەیەنراوێكی نوسینگەكەیدا هاتوە كە سودانی جەختی لەوە كردۆتەوە حكومەت هەنگاوی گەورەی ناوە لەدۆسیەی چاكسازی دارایی و بانكیداو 95%ی گواستنەوەی بانكەكان لەڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلكترۆنییەوە تەواو كراون و كەمتر 5% ی ماوەتەوە تاكۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت، لەدوای ئەوەش گۆڕانكاری بۆ سیستمی بانكی پەیوەندیدار ئەنجام دەدرێت بەگوێرەی بەرنامەو پابەندبونی حكومەت بەبەرزكردنەوەی توانای بانكەكانی عیراق، بەشێوەیەك لەگەڵ ستانداردە جیهانییەكان و دابینكردنی پێداویستییەكانی ژینگەی وەبەرهێنانی گەشەسەندو لە عیراق بگونجێت.
لای خۆشیەوە ئەدیمۆ ستایشی ئەو پێشكەوتنانەی كردوە كە عیراق بەخۆیەوە دەیبینێت لەبواری چاكسازی ئابوری و بانكیدا كە لەماوەیەكی پێوانەیی بەدەستهاتوە كە كۆی گشتی گەشەی ئابوری گەیشتوەتە 6% ئەمەش هەوڵەكانی حكومەت بەهێزتر دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group