حكومەتی عێراق سێ بریاری لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی لوبنان دەركرد

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەمڕۆ سێشەممە، حكومەتی عێراق ڕێنمایی نوێی سەبارەت بە هاووڵاتیانی لوبنان و میكانیزمی هاتنە ناوەوەیان بۆ عێراق دوای دەستدرێژی زایۆنیستەكان بۆ سەر وڵاتەكەیان دەركرد.
لەڕاگەیەندراوێكدا حكومەتی عێراق رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەلومەرجە سەختەی كە گەلی لوبنانی برای پێیدا تێدەپەڕێت، چەند ڕۆژێكە بەر دەست دەسدرێژیی تاوانكاری زایۆنیستەكان كەوتون و بە هاودەنگی و پشتیوانی حكومەت و گەلی عێراق، لەگەڵ برایانی لوبنان و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان سێ بڕیاری دەركرد
یەكەم:درێژكردنەوەی بڕیاری هاتنە ژورەوە بۆ ئەو هاوڵاتیە لوبنانیانەی لە عێراق ئامادەن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە گەشتكردن بێت بۆ ماوەی 30 ڕۆژ و دوبارە درێژدەكرێتەوە،  بە پشتبەستن بە بڕگەكانی یاسای نیشتەجێبونی بیانییەكان ژمارە (76ی ساڵی 2017) بەهۆی ئەو بارودۆخە جەنگییە زۆرەملێیەی كە لوبنان پێیدا تێدەپەڕێت.
دووەم: بەردەوام بون لە پێدانی ڤیزەی هاتنە ژورەوەی بێ بەرامبەر بە هاوڵاتیانی لوبنانی كە دەگەنە دەروازە سنورییەكانی عێراق.
سێیەم: بەخشینی ئەو هاوڵاتیە لوبنانیانەی كە لە ئێستادا سەرپێچی یاسایان كردوە لەڕوی مانەوە و نیشتەجێبونیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group