رێباز حەملان: دەستم لەكاركێشایەوەو بەرگریم لە قوتی هاوڵاتیان كردوە

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
رێباز حەملان بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق رونكردنەوەیەكی سەبارەت بە بەخشین لە پۆستی بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق بڵاوكردەوە.
لەبەشێكی رونكردنەوەكەیدا رێباز حەملان رایگەیاندوە، مافی خەڵكی كوردستان زۆر گەورەترە لە پۆست و پلەو پایە، لە بەغدا شكۆو مەبدەئی كوردایەتی و كوردستانیبونی خستۆتە پێش بەرژەوەندی كەسی خۆیەوە بەكردەییش نوێنەرایەتی كوردو هەرێمی كوردستانی كردوە.
رێباز حەملان راشیگەیاندوە، لەگەڵ دەستبەكاربونی وەك بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق  لەسەر ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم دیدارو كۆبونەوەی لەگەڵ بەشێكی زۆر لە بەرپرسانی بەغدا كردوە، راستییەكانی باسكردوە كە حكومەتی هەرێم پابەند بوە بەو داواكاریانەی لێی كراوەو هەموی جێبەجێكردوە، ئەم هەوڵانە نیگەرانی وەزیری دارایی عیراقی لێكەوتۆتەوەو بەیاننامەی لەسەر دەركردوە، لەبەغداش بەرگری لەقوت و مافی خەڵكی هەرێم كردوە دواتر لە كۆبونەوەی فەرمی ئەنجومەنی وەزارەت كێشەكە زیاتر گەورەكراوەو لەگەڵ خودی وەزیر لەبەردەم هەمو ئامادەبواندا كە 24 بەڕێوەبەری گشتی بون دەمەقاڵێ و گرژی دروستبوە.
رێباز حەملان راشیگەیاندوە، لەبەر ئەو هۆكارانەیە بە رەوای نەبینیوە بەرپرسی باڵای وەزارەتێك بێت لە بەغداو موچە لەكاتی خۆی وەربگرێت و ئیمتیازاتی زۆری هەبێت، بەڵام هەمان وەزارەت هۆكاری ناڕەحەتی میللەتەكەی بێت و هەر مانگەو بەجۆرێك مامەڵە لەگەڵ هەرێم بكات، بۆیە دەستی لە پۆستەكەی كێشاوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group