وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: تائێستا نرخ بۆ كارەبای 24 كاتژمێری دیاری نەكراوە
4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان دەڵێت، تائێستا پڕۆژەی كارەبای روناكی لە قۆناغی تێستدایە، تائێستا هیچ نرخێكی فەرمی بۆ پارەی كارەبای 24 كاتژمێری دیاری نەكراوە.
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبا لەلێدوانێكدا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە: پڕۆژەی روناكی لەمانگی حەوتی ساڵی رابردو بەشێوەی ئەزمونی دەستیپێكردوە، تائێستا هیچ بڕیارێكی حكومەت بۆ تێچوی كارەبای 24 كاتژمێری نەدراوە، بۆیە هێشتا دیراسەی ئەوە دەكەن نرخەكەی چەند بێت، كاردەكەین بۆئەوەی خزمەتگوزاری كارەبای 24 كاتژمێری بە كەمترین نرخ بگاتە هاوڵاتیان، بۆیە ئەوانەی لە سەرەتاوە كارەبای بەردەوامیان بۆ دابینكراوە لە پڕۆژەی روناكی ئەزمونێكی باشیان وەرگرتوە لە خەرجكردنی كارەباو دەزانن چۆن كارەبا بەكاربهێنن.
ئومێد ئەحمەد راشیگەیاندوە، دوای كۆكردنەوەی تەواوی زانیاری نرخی جێگیر دیاری دەكرێت ئەویش بە رەچاوكردنی بارودۆخی خەڵكی هەژار.