مۆبایلەكانی سامسۆنگ دەبنە كلیلی ئۆتۆمبێل

2 رۆژ پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
كۆمپانیای سامسۆنگ رایگەیاند، زۆرێك لە مۆبایلە زیرەكەكانیان دەتوانن وەك كلیل (سویچ)ی دیجیتاڵی لە ئۆتۆمبێلەكاندا بەكاربهێنرێت.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا كۆمپانیای سامسۆنگ رایگەیاندوە، زۆرێك لە مۆبایلە زیرەكە نوێیەكانیان دەتوانن وەك كلیلی دیجیتاڵی لە ئۆتۆمبێلەكاندا بەكاربهێنرێن، ئەویش لەڕێگەی خزمەتگوزارییەك بەناوی Samsung Wallet ـەوە كە دەتوانێت لەبری هەڵگرتنی (سویچ) كلیلی ئۆتۆمبێل بەكاریبهێنن.
لەوبارەیەوە ماڵپەڕەكانی تەكنەلۆژیا باس لەوەدەكەن، ئەوانەی خاوەنی مۆبایلەكانی سامسۆنگن دەتوانن كلیلی ئۆتۆمبێلەكە بەشێوەی دیجیتاڵی لە ئەپڵیكەیشنی Samsung Walletدا هەڵبگرن، لەو حاڵەتەشدا هیچ كێشەیەك دروست نابێت كاتێك كەسێك كلیلی ئۆتۆمبێلەكەی لە ماڵەوە لەبیر دەكات.





شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group