نەوا-
لە بەغدا كۆبونەوەی سێ لایەن كە وەزارەتی نەوتی عیراق و سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمە بەبێ گەیشتنە رێككەوتن بە كۆتا گەیشت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بڵاوكراونەتەوە، لە شاری بەغدا كۆبونەوەیەكی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم (ئەپیكۆر) بەڕێوەچو كە كۆبونەوەكە تایبەت بو بە پرسی هەناردەكرنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بەڵام بێ ئەنجام بو.
ئەوەش باسدەكرێت، لایەنەكانی كۆبونەوەكە لەسەر پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان نەگەیشتنە رێككەوتن و كۆبونەكەش بەمشێوەیە كۆتایی پێهات.