دەستەی دەستپاكی: هاوڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی هێڵی گەرمەوە سكاڵا تۆمار بكەن

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هاوڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی هێڵی گەرمەوە سكاڵاكانیان تۆمار بكەن. 
ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، راپۆرتی كۆتا ساڵی 2024یان ئامادەیە، چاوەڕێبون تا سەرۆكایەتی پەرلەمان و لایەنەكانی دیكە دەستبەكاربن بۆئەوەی یەكەمجار بۆ ئەوانی بنێرن، دواتر بۆ دەزگا راگەیاندنەكانیشی بنێرین.
وتیشی: سەرجەم راپۆرتەكانی ساڵانی رابردو بۆ میدیاكاران بەردەستن، نزیكەی 205 كەیس ساڵی رابردو چوەتە دادگا لە دوو هەفتەی داهاتودا سەرجەم داتاكان رادەگەیەنن هەرچەندە ساڵانە جارێك یاخود دوجار داتاكان بڵاودەكەنەوە.
ئەحمەد ئەنوەر ئاماژەی بەوەشدا، هێڵی گەرمی دەستپاكی لە وەزارەتی داد چالاك كراوە، كاتێك هاوڵاتی پەیوەندی دەكات هیچ كرێیەكی لەسەر ناكەوێت، ئەو هێڵە زیاتر رۆڵی دەبێت و هاوڵاتی زیاتر دەستكراوە دەبێت لەسەر ئەو سكاڵایانەی كە پێشكەشی دەكات، بەپێی یاسا ئێمە لەسەرمانە ناسنامەی كەسەكە بپارێزین مەگەر كەسەكە خۆی حەز بكات خۆی ئاشكرا بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group