ئۆپراسیۆنی پارێزگاكانی لازقیەو تەرتوس لە سوریا كۆتاییهات

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
حەسەن عەبدولغەنی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سوریا رایگەیاند، ئەو ئۆپراسیۆنەی كە هێزەكانیان بە ئامانجی دەستگیركردنی پاشماوەكانی بەشار ئەسەد سەرۆكی هەڵاتوی سوریا لە پارێزگاكانی لازقیەو تەرتوس دەستیانپێكردبو كۆتاییهاتوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا) لە زاری حەسەن عەبدولغەنی بڵاویكردوەتەوە: هێزەكانیان لەمیانی ئەو ئۆپراسیۆنەی كە لە شارۆچكەكانی سەر بە پارێزگای لازقیە، هەورەها لە شارۆچكەكانی سەربە پارێزگای تەرتوس ئەنجامیانداوە توانیویانە پاشماوەكانی رژێمی ڕوخاو لەناوبەرن.
باسی لەوەشكردەوە، هێزەكانیان لەمیانی ئۆپراسیۆنەكەدا توانیویانە هەڕەشەكان بۆ سەر ئاسایشی پارێزگاكانی لازقیەو تەرتوس لەناوبەرن و ئاسایش و سەقامیگریی بۆ ئەو پارێزگایانە دەستەبەر بكەن، لەگەڵ بەدەستهێنانی ئەو دەستكەوتانەش، كۆتاییهێنان بە ئۆپراسیۆنەكە لە پارێزگاكانی لازقیەو تەرتوس رادەگەیەنن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group