ئەعرەجی: پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیریی سوریا دەكەین

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق رایگەیاند، وڵاتەكەی پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیریی سوریا دەكات.
ئەعرەجی لەبارەی روداوەكانی ئەمدواییەی سوریا رایگەیاندوە: یەكگرتویی سوریاو دەستەبەركردنی ئاسایش و سەقامگیرییەكەی پێویستی بە ژیری و میانڕەویی هەیە كە دور بێت لە تائیفەگەری و نەتەوەپەرستی.
راشیگەیاندوە، سوریایەكی سەقامگیر كە لەگەڵ پێكهاتەكانیدا ئاشتببێتەوە ئامانجی هەر هاوڵاتییەكە كە وڵاتەكەی و گەلەكەی خۆشدەوێت، هەربۆیە عیراق پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیریی سوریا دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group