نەوا-
لیستی ناوی كەسوكاری شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاودەكرێتەوەو داوای خۆ ئامادە كردنیان لێدەكرێت.
سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، ئاگاداری كەسوكاری شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكەین ئەوانەی بە لیست بڵاومان كردۆتەوەو ناویان هاتوە سەرلەبەیانی رۆژی دوشەممە 10-3 لە سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی زەوییەكانیان، كەسی ئامادەبوش پێویستە ناسنامەی شەهیدان و كارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی پێبێت.
لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، سەرەڕای ئەوەی سەرجەم وارسی شەهیدان سودمەند دەبن بە مەرجێك پێشتر وەك وارسی شەهید سودمەند نەبوبن و دابەشكردنەكەیان بەشێوەی تیروپشك دەبێت.