نەوا-
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رەتیكردەوە كە بەرنامە ئەتۆمییەكەی وڵاتەكەی بە سەربازیی بكرێت و رایگەیاند، بەرنامەی ئەتۆمییەكەیان ئاشتیانە بوە.
عراقچی لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە تەواوی ئاشتیانە بوەو هەرواش دەمێنێتەوە، كەواتە هیچ شتێك نییە بە ناوی ئەگەری بە سەربازییكردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەیان.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتوشیەتی: بەهیچ شێوەیەك لەژێر فشارو هەڕەشەدا گفتوگۆ ناكەن، تەنانەت بیریشی لێ ناكەنەوە، پرسەكە هەرچییەك بێت گفتوگۆ جیاوازە لە تۆقاندن و دەركردنی فەرمان.