دابەزینی ئاستی مباپێ ریاڵ مەدرید نیگەران دەكات

16 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
بەهۆی دابەزینی ئاستی كیلیان مباپێی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لە یارییەكانی لە قۆناغی چارەنوسسازدا نیگەرانی لێدەكەوێتەوە.
ماڵپەڕە وەرزشییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، كیلیان مباپی ئەستێرەی فەرەنسی و یاریزانی یانەی ریال مەدرید بوە جێگای نیگەرانییەكی گەورە بۆ بەرپرسان و هاندەرانی ریاڵ مەدرید، ئەمەش لەبەر رۆشنایی ئاستی ناسەقامگیریی مباپێیە لەماوەی یەكلاكەرەوەو چارەنوسسازی وەرزی تۆپی پێدا، وتراویشە لە دوای هاتنی بۆ یانەی ناوبراو لە هاوینی رابردوەوە جارجارە ئاستێكی جیاوازی پێشكەش كردوەو لە ژمارەیەك یاریدا زۆر بەهێز دەردەكەوێت و دەدرەوشێتەوە ، بەڵام لە یارییەكانی دواتردا ئەو توانایەی نامێنێت.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردوە، بارودۆخی مباپێ لەم دواییانەدا لە لوتكەی درەوشاوەیی خۆیدا بوە بەتایبەتی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی كۆتاییدا بەرامبەر مانچستەر سیتی كە تێیدا 3 گۆڵ (هاتریك)ی تۆماركرد، بەڵام لە دو یاریی كۆتاییدا بەرامبەر ریال بیتیس لە لالیگاو ئەتلەتیكۆ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ دەركەوت لە هەردو یارییەكەدا نەیتوانی هیچ مەترسییەكی بەرچاو بۆ ركابەرەكانی یارییەكەی دروست بكات.









شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group