داوا لە بەغدا دەكرێت بۆ چارەسەری كێشەی نەوت هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم بكات

5 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
راوێژكارێكی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا دەڵێت، دەبێت عێراق و هەرێمی كوردستان هەماهەنگی بكەن و بەغدادش بۆ دانەوەی قەرزەی كۆمپانیاكانی نەوتیش پشت بە دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێم ببەستێت.
مایكڵ واڵتز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردەوە، لەمیانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پرسی وزە، كێشەی نەوت و قەرزەكانی عێراقیان تاوتوێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر عێراق و هەرێمی كوردستان پێویستە بۆ چارەسەری كێشەكان و دانەوەی قەرزی كۆمپانیا ئەمریكییەكانی بواری وزە هەماهەنگی لەگەڵ یەكتر بكەن.
واڵتز رونیشیكردۆتەوە، دەبێت عێراق دەستوبرد بكات لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەرەكانی جەیهان لە پێناو ئەوەی نرخی بەرزی نەوت جارێكی دیكە جێگیری بەخۆیەوە ببینێت و هۆكارێكی دیكەش بێت تا بەغداد لە بواری وزەدا چیدیكە پشت بە تاران نەبەستێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group