موقتەدا سەدر: ناتوانم بێهەڵوێست بم لەسەر ئەوەی لە سوریا ڕودەدات

21 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
رێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە دەڵێت، ناتوانم بێهەڵوێست بم لەسەر ئەوەی لە سوریا ڕودەدات لەڕوی لەسێدارەدان لە شەقامەكاندا. 
موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "X" باسی لەوەكردوە، دەبێت حكومەتی نوێ دوربكەوێتەوە لە توندوتیژی و تائیفەگەری بۆ ئەوەی تۆمەتبار نەكرێت بە داعش و تیرۆر.
باسی لەوەشكرد، لەكاتێكدا پێشتر دەستوەردانم لە شۆڕشی سوریادا نەكردبوو دژی دیكتاتۆر، بەڵام ناتوانم بێهەڵوێست بم لەسەر ئەوەی لە سوریا ڕودەدات لەڕوی لەسێدارەدان لە شەقامەكاندا.
موقتەدا سەدر جەختی لەوەشكردەوە، نابێت وڵاتانی دراوسێی سوریا لێدوان بدەن بە ئاڕاستەیەك كە ڕوداوەكان پەرەپێبدەن، پێویستە پرسەكە خراپتر نەبێت.

 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group