وەزارەتی دادی عێراق: یاسای لێبوردنی گشتیی چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە

24 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

 نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، 67 هەزار زیندانی لە زیندانییەكانی عێراق هەن.
ئەحمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، یاسای لێبوردنی گشتیی كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەوهۆیەوە ژمارەیەك زیندانی ئازاد كراون.
 ئاماژەی بەوەشدا، ئازادكردنی زیندان پەیوەندی بە وەزارەی دادوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە هەیە، دوای ئەوەی بڕیارەكە پلەی كۆتایی لە دادگەی تەمیز وەردەگرێت، ئەو كاتە زیندانییان لە زیندانەكانی وەزارەتی داد ئازاد دەكرێن. 
 ئەمە لە كاتێكدایە، یاسای لێبووردنی گشتی لەگەڵ هەمواری یاسای باری كەسێتی و یاسای گەڕاندنەوەی موڵك بۆ خاوەنەكانیان بە یەك پاكێج لە رۆژی 21-1-2025 لە پەرلەمانی عێراق پەسندكران.
 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group