نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسكە لە زۆربەی ناوچەكاندا لەكاتەكانی دوایی نیوەرۆ پێشبینی دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسكە لە زۆربەی ناوچەكاندا لەكاتەكانی دوایی نیوەرۆ پێشبینی دەكرێت لەسەنتەری شارەكانیش ببارێت بۆ ماوەی كورت خایەن وەرێژەی داباران لەناوچەكانی رۆژهەڵات و سنوری پارێزگای سلێمانی، هەروەها ناوچەكانی بادینان زیاتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، خێرایی با لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت و لە نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت، ئاڕاستەی با ئاڕاستە گۆڕاو دەبێت، پلەكانی گەرما لەناوچە شاخاویەكانی بەگشتی نزم دەبێتەوە بە نزیكەی ( 2 – 4 ) پلەی سیلیزی لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەروەها كەشناسی پێشبینی كردوە، سبەی سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسكە لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم، زیاتر لەناوچە شاخاوییەكان و رۆژهەڵاتی هەرێم پاشان ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێت لەكاتەكانی ئێوارە كەشەكە سەقامگیر دەبێتەوە.
ئەوەش خراوەتەروو، خێرایی با لەسەرخۆ - مامناوەند و ئاڕاستەی با باكوری خۆرئاوا دەبێت، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، هەروەها مەودای بینین لەنێوان 9 بۆ 10 كیلۆمەتر دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
دهۆك: 17 پلەی سیلیزی
كەركوك: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی