نه‌وا
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ناوچه‌كانی نزیك مه‌ریوان و كامیارانی سه‌ر به پارێزگای سنه تێكهه‌ڵچوون له نێوان گه‌ریلاكانی پارتی ژانی ئازادی كوردستان (پژاك) و سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران هاتوه‌ته ئاراوه.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له نزیك گوندی سه‌ڵه‌سی مه‌ریوان هێزه‌كانی سوپای پاسداران گه‌مارۆی ژماره‌یه‌ك گه‌ریلای پژاكیان داوه و له ئه‌نجامدا سێ گه‌ریلا شه‌هید بوون و گه‌ریلایه‌كیش به برینداری به دیل گیراوه.
ئه‌و رێكخراوه داكۆكیكاره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌زاری دانیشتوانی ناوچه‌كه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، كه ئه‌و گه‌ریلایه دوای ئه‌وه‌ی به برینداری ده‌ستگیركراوه له‌لایه‌ن پاسداره‌كانه‌وه كه‌وتوه‌ته به‌رلێدان و ئه‌شكه‌نجه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له رۆژانی رابردووش‌دا له نزیك گوندی تیله‌كۆی كامیاران شه‌ڕ هاتوه‌ته ئاراوه و له‌و شه‌ڕه‌شدا گه‌ریلایه‌كی پژاك به ناوی دانیا دۆستی شه‌هید بووه، كه خه‌ڵكی مه‌ریوانه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزه ئه‌منییه‌كان رێگرییان كردووه پرسه بۆ ئه‌و شه‌هیده دابنرێت.
تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی زیانه‌كانی سوپای پاسداران له‌و شه‌ڕانه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و بڕیاره‌گه‌ی حه‌مزه‌ی سه‌ر به سوپای پاسداران ته‌نها هه‌واڵی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی پشتڕاست كردۆته‌وه.
پژاك ساڵی 2004 دامه‌زراوه و به درێژایی 16 ساڵی رابردوو چه‌ندین پێكدادانی قورس له نێوان گه‌ریلاكانی ئه‌و حزبه‌ی رۆژهه‌ڵات و سوپای پاسداران هاتوه‌ته ئاراوه.
دوو هه‌فته به‌ر له ئێستاش هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه هێزه‌كانی سوپای پاسداران به ئار پی جی ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نییان له نزیك مه‌هاباد كردۆته ئامانج و به هۆیه‌وه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه و سێ گه‌ریلای پژاك شه‌هیدبوون، به‌ڵام ئه‌و حزبه ئه‌و زانیارییانه پشتڕاست ناكاته‌وه و ته‌نها رایگه‌یاندووه، كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیمێكی گه‌ریلاكانیان له‌و ناوچه‌یه پچڕاوه.