تایلەند میوانداری جامی ئاسیای ئافرەتان بۆ ساڵی 2026 دەكات

1 رۆژ پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
وڵاتی تایلەند پەسەندی كرد لە ساڵی داهاتودا میوانداری جامی ئاسیای ژنانی خوار تەمەن 20 ساڵان بكات.
لیژنەی بەڕێوەبەری یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا ئاشكرایكردوە، وڵاتی تایلەند پەسەندیكردوە كە میوانداری جامی ئاسیای ئافرەتانی خوار تەمەن 20 ساڵان بۆ ساڵی 2026 بكات، هاوكات چین میوانداری سێ خولی داهاتوی جامی ئاسیای ئافرەتانی خوار 17 ساڵانی ئاسیا دەكات لە 2026 تا 2028.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ماڵپەڕی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، لە مێژوی خۆیدا چین بۆ جاری شەشەمە میوانداری پاڵەوانێتی كیشوەریی دەكات بۆ تەمەنی خوار 17 ساڵان، لە ساڵی 2011 تا 2015 سێ خولی لەسەریەك ئەو میوانداریەی كردوە، لە بەرامبەریشدا تایلەند بۆ جاری دوەمە پاڵەوانێتی ژنانی تەمەن خوار 20 ساڵانی لە مێژوی پاڵەوانێتییەكەدا ئەنجامداوە.
جێی ئاماژەیە، كۆریای باكور هەوڵدەدات لە هەردو پاڵەوانێتیەكەدا بەرگری لە نازناوەكەی بكات، ساڵی رابردوش بە سەركەوتویی هەردو نازناوی كیشوەریی بەدەستهێنا.




شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group