سەعدی پیرە: یەكێتی و پارتی بەیەكەوە حاكمن لە هەرێمی كوردستان

4 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
كۆبونەوەكانی هەردو شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەست بەكۆبونەوەكانیان دەكەنەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ روداو ئاشكرایكرد، لە رۆژی شەممەوە كۆبونەوەكانی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەستپێدەكەنەوەو لەسەر زۆربەی هەرە زۆری بابەتە گرنگەكان رێككەوتون، ئەوەی كە زۆر گرنگەو ماوە دابەشكردنی پۆستەكانە ئەویش كراوە بە بازنەی جیاجیا وەك سەرۆكایەتییەكان، وەزارەتە سیادییەكان و خزمەتگوزارییەكان لەگەڵ دامەزراوەكانی وەك فەرمانگەكان.
سەعدی پیرە وتیشی: پێشتر پۆستەكان بە هەڕەمەكی دابەشدەكرا، بەڵام ئێستا پۆستەكانی سەرۆكایەتییەكان و وەزیران و پەرلەمان و دادوەریی هەیە ئەوانە چوار سەرۆكایەتین پێویستە لە دابەشكردندا هاوسەنگیان تیادا هەبێت و دواتر بازنە سیادییەكان كە وەزارەتەكانە ئەوەش دەكەوێتەوە سەر شاندی دانوستانكار چۆن بڕیاری لەسەر دەدەن.
وتیشی: یەكێتی و پارتی یەكەمجار نیە حكومەت پێكدەهێنن هەردولا پێویستیان بەیەكە ئەگەر لایەكیان دوو كوسی زیاتر بو مانای وانییە حاكمی رەها بێت، یەكێتی و پارتی بەیەكەوە حاكمن لە هەرێمی كوردستان و بەبێ یەكتری حاكمایەتیان پێناكرێت، بۆیە بەرپرسە گەورەو بچوكەكان نابێت هەڵەی لەو شێوەیە بكەن یەكتری ئیستیفزاز بكەن بەو قسانە بەڵكو پێوستە نەك بە قسە بەڵكو بە كردەوەو لەسەر ئەو بنەمایە بێت كە لێپرسراوێتی هاوبەشیان هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group