حكومەتی جەزائیر كارمەندانی باڵیۆزخانەی فەڕەنسا دەردەكات

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
حكوومەتی جەزائیر 12 كارمەندی باڵیۆزخانەی فەڕەنسای لە وڵاتەكەیدا ئاگاداركردوەتەوە كە خاكی وڵاتەكەیان بەجێبهێڵن.
جان نۆئێل بارۆت وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاندوە: حكومەتی جەزائیر داوای لە كارمەندی باڵیۆزخانەكیان كردوە كە تا 48 كاتژمێری تر ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن، سەرجەم ئەو كارمەندانەی باڵیۆزخانەكەشیان كە داوایان لێكراوە لەژێر چاودێری وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا خزمەت دەكەن.
بارۆت راشیگەیاندوە، ئەو هەنگاوەی جەزائیر پەیوەندی بە دەستگیركردنی سێ هاوڵاتی جەزائیرەوە هەیە كە لە فەڕەنسا تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوانی مەترسیدار كە لەنێویاندا كارمەندێكی كۆنسوڵخانە هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group