ئەنجومەنی هەماهەنگی پیشەسازی عیراق گفتوگۆی پێشنیارەكانی هەرێمی كوردستان دەكات

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ كاروباری پیشەسازی  لەبەغدا بەشداری كۆبونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی پیشەسازی دەكات. 
بەگوێرەی راگەیەنراوێك عەلی عوسمان بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی  بۆ كاروباری پیشەسازی بەغدا بەشداریكردوە لە سێهەمین كۆبونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی پیشەسازی كە  بەسەرۆكایەتی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی عیراق بەڕێوەچوە. 
راشیگەیاندوە، لەپاش رەوانەكردنی پێشنیارەكان بەنوسراوی فەرمی و جێكردنەوەی لە بەرنامەی كاری ئەنجومەنەكە، بریكاری وەزارەت  بە وردی باسی لە هەمو گرفتەكانی ناو نوسراوەكە  كردوەو بڕیار لەسەر چۆنیەتی كاركردن لەسەریان دراوە بە راسپاردنی وەزارەتە تایبەتمەندەكان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بابەتی پێشنیارەكان و دۆزینەوەی میكانیزم.
راشگەیەنراوە، هەر لە كۆبوەنەوەكەدا وەزارەتی نەوتی حكومەتی عیراقی فیدراڵ  راسپێردرا بە دابینكردنی غاز لە بری نەوتی رەش بۆ كارگەكانی خشت ئەمەش لەپێناو پاراستنی ژینگە،  لایخۆیانەوە بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەرنج وتێبینیەكانی پێویست دەربارەی گۆڕانكاری سەرچاوەی وزەی كارگەكانی خشت لەهەرێمی كوردستان لە نەوتی رەشەوە بۆ غاز خستەڕوو داوایانكردوە بڕی پێویستی غاز لە دوای گۆڕانكاری لەسیستمەكانیان دابین بكرێت هاوشێوەی كارگەكانی خشت لە ناوەڕاست و خواروی عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group