كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی عیراق و توركیا لە ئەنتاڵیا بەڕێوەچوو

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
 بەپێی راگەیەنراوی كۆتایی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی عیراق و توركیا ، وەفدی باڵای ئەمنی عیراق و توركیا گرنگی یەكڕیزی سیاسی و رێزگرتن لە سەروەری و یەكپارچەیی هەردوو وڵاتیان دووپاتكردەووەتەوە و هاوڕابوون لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیی و هەماهەنگییەكانی نێوانیان لە سەرجەم بوارەكاندا، لەوانە ئاسایشی سنوور و وزە و ئاو.
باس لەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا جێبەجێكردنی بانگەوازەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە بە گرنگ باسكراوە و پاراستنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتیش بەرانبەر هەر هەڕەشەیەك تاوتوێكراوە، پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێكی بەپەلەش بۆ كەمپەكانی سوریا، لەنێویاندا هۆل و رۆژ دوپاتكراوەتەوە.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، لەبارەی میكانیزمی پێنج قۆڵی لە سوریا بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆریش، وەفدی هەردوو وڵات جەختیانكردەوە لە دامەزراندنی ناوەندێكی ئۆپراسیۆنی هاوبەش تایبەت بەو دۆسییە.
هەروەها، هەردوولا نیگەرانی خۆیان لە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان و سوریا دەربڕی و پێشوازیشیان لە دەستپێكردنی دانووستانەكانی ئەمریكا و ئێران كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group