داوا لە حكومەتی فیدراڵ دەكرێت كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال قەرەبو بكاتەوە

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 37ـەمین ساڵیادی پرۆسەی ئەنفالدا داوای لە حكومەتی فیدراڵ كرد كەسوكاری قوربانیان قەرەبو بكاتەوە.
فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەبۆنەی ساڵیادی پرۆسەی ئەنفالەوە مەراسیمێكیان رێكخست و لە پرێس كۆنفرانسێكدا شاخەوان عەبدوڵڵا رایگەیاند، ئەنفال بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان تاوانی جینۆسایدە، ئامانجمانە بەبیری دەسەڵاتدارانی ئێستای بەغدای بهێنینەوە كە هەمو ئەو تاوانانەی دەرهەق بە گەلی كوردستان كران تەنها لەبەر شوناس و ناسنامەی نیشتیمانی بوە ئەگەر تائێستاش عەقڵیەتێك مابێت لەسەر بنەمای شوناس دژایەتی كورد بكات، دەبێت بەبیریان بهێنینەوە پرۆسەی ئەنفال و هەوو ئەو كۆمەڵكوژیانەی بە درێژایی مێژو لەدژی گەلەكەمان كران، نەیانتوانی كورد لەناو ببەن و لە هەوڵەكانمان بۆ دەستخسنی مافە رەواكانمان بەردەوام بوین و بەردەوامیش دەبین.
شاخەوان عەبدوڵڵا وتیشی: بەرپرسیارێتی هەرە گەورە لەئەستۆی حكومەتی فیدراڵیە لە ڕوی قەرەبوكردنەوەی كەسوكاری قوربانیان و گەڕاندنەوەی روفاتی قوربانیانی ئەنفال و ئاوەدانكردنەوەی گوندەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group