كۆمپانیای ئاسیاسێل پرۆسەی نوێكردنەوەو گەشەپێدانی تۆڕەكەی لە عیراق دەستپێكرد

3 رۆژ پێش ئێستا

كۆمپانیای ئاسیاسێل پڕۆسەی نوێكردنەوەو گەشەپێدانی تۆڕەكەی لە هەمو بەشەكانی عیراق ‏راگەیاند.‏
لە راگەیەنراوێكدا كۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاندوە، پرۆسەی نوێكردنەوەكە لە كاتژمێر ‏‏12ی شەوی 10 لەسەر 11ی نیسانی 2025 دەستیپێكردوە تا كاتژمێر  7ی سەرلەبەیانی ‏بەردەوام بوە ئەویش بۆ دڵنیابون لە دروستبونی كەمترین كاریگەری لەسەر بەشداربوانی و ‏سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی بێبەرامبەر پێشكەش بە هەمو بەشداربوانی لە سەرتاسەری ‏عیراقدا كرد كە نزیكەی 20 ملیۆن بەشداربون.‏‎ ‎
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەی كۆمپانیای ئاسیاسێڵە:-‏

هەواڵی ڕۆژنامەوانی

ئاسیاسێل ئاهەنگی سەركەوتنێكی ستراتیژیی دەگێڕێت كە نوێگەرییەكی تەواوی لەناو تۆڕ و ‏سیستەمەكەیدا كردووە بەمەبەستی بەهێزكردنی پێشەنگایەتی و بەرزكردنەوەی ‏خزمەتگوزارییەكانی بۆ ئاستێكی جیاواز و نوێ‎.‎

كۆمپانیای ئاسیاسێڵ پڕۆسەیەكی بەرفراوانی نوێكردنەوە و گەشەپێدانی بونیادی ‏ژێرخانەكەی و تۆڕەكەی لە هەموو بەشەكانی عێراق ڕادەگەێنێت، لە هەنگاوێكدا كە نیشانەی ‏پابەندبوونی بەردەوامییەتی بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی پێشكەوتوو و باشتركردنی ‏ئەزموونی بەكارهێنەرانی‎.‎

لە سۆنگەی پابەندبوونیەوە بۆ بەرزكردنەوەی كواڵیتی خزمەتگوزارییەكانی، ئاسیاسێڵ ‏سیستەمەكانی كارپێكردنی بە شێوەیەكی تەواو نوێ كردووەتەوە لە پێناو ئامادەكاری بۆ ‏پەیوەندییە پێشكەوتووەكان و تەكنەلۆژیای ژیریی دەستكرد، كە ڕێگە دەدات بە ‏پێشكەشكردنی كۆمەڵێكی پێشكەوتوو و بەرفراوان لە خزمەتگوزاری بە بەشداربووەكانی، ‏ئەمەش كاریگەرییەكی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر باشتركردنی كارایی تۆڕەكەی‎. ‎

لە ماوەی ئەم پڕۆسەی نوێكردنەوە و گەشەپێدانەیدا كە لە كاتژمێر 12ی شەوی ١٠ لەسەر ‏‏11ی نیسانی 2025 دەستی پێكرد و هەتا كاتژمێر  7ی بەیانی بەردەوام بوو، وە بۆ ‏دڵنیابوون لە دروستبوونی كەمترین كاریگەری لەسەر بەشداربووانی، ئاسیاسێڵ سەرجەم ‏خزمەتگوزارییەكانی بێبەرامبەر پێشكەش بە هەموو بەشداربووانی لە سەرتاسەری عێراقدا كرد ‏كە نزیكەی 20 ملیۆن بەشداربوون‎. ‎

بەم نوێكردنەوەیە، ئاسیاسێڵ درێژە بە بەهێزكردنی پێگەی پێشەنگی خۆی دەدات وەك ‏كۆمپانیایەكی پەیوەندییەكان لە عێراقدا كە خاوەنی باشترین خزمەتگوزاری و خێراترین تۆڕە ‏لە بواری پەیوەندییەكاندا‎. ‎

ئاسیاسێڵ جەخت لەسەر پابەندبوونی بەردەوامی خۆی دەكاتەوە بۆ داهێنان و گەشەپێدان، ‏بەشێوەیەك كە لەگەڵ خواست و پێداویستییەكانی بەشداربووانیدا بگونجێت لە سەرتاسەری ‏وڵاتدا‎.‎

ئاسیاسێڵ سوپاسی هەموو بەشداربووانی دەكات بۆ متمانەیان و بەڵێنیان پێدەدات كە ‏بەردەوام بێت لە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری‎.‎

پەیوەندییە گشتییەكان و میدیا

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group