پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی لە چاوەڕوانی پەرلەمان و حكومەتی نوێدایە

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری گشتی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی ئامادەیەو دوای پەسەندكردنی ئەو كەسانەی مافی تایبەتیان لەسەر نیە لێی سودمەند دەبن.
ئیحسان بابان بەڕێوەبەری چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، پڕۆژەیاسایەك ئامادەكراوە بۆ لێبوردنی گشتی، ئێستا پڕۆژەكە لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانە چاوەڕێی كارابونی پەرلەمان دەكەن بۆئەوەی پڕۆژەكە پێشكەشی پەرلەمان بكرێت تا پەسەند بكرێت و بكرێتە یاسا بۆ دەركردنی لێبوردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان، چونكە تێبینیان كردوە پێویستە لێبوردنێكی گشتی دەربكرێت.
وتیشی: لەهەر شەش چاكسازییەكەی هەرێمی كوردستان نزیكەی دوو هەزار حوكمدراو لە دەركردنی لێبوردنی گشتی سودمەند دەبن، قەرەباڵغییەكی زۆر لەسەر چاكسازییەكان هەیەو بەشێكی زۆریان دوای بەسەربردنی سزاكەیان ئێستا چاكسازییان تێدا كراوەو ئامادەن بگەڕێنەوە نێو كۆمەڵگا.
ئیحسان بابان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەوانەی بەر لێبوردنی گشتی دەكەون مافی تایبەتیان لەسەر نەماوە تەنها مافی گشتیان لەسەرە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group