ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بڵاودەكرێتەوە

22 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پێوەرەكانی بەهێزیی ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوەو زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە ریزبەندی سێیەمی زانكۆكانی هەرێمی كوردستاندایە.
سایتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، بەپێی پێوەرەكانی دامەزراوەی SciMago بۆ ئەدای توێژینەوەو داهێنان و كاریگەری كۆمەڵایەتی كە لە چوارچێوەی ریزبەندی دامەزراوە ئەكادیمییەكان بۆ ساڵی 2025 راگەیەنراوە،  لەناو سەرجەم زانكۆ حكومییەكانی كە داتاكانیان پێشكەشكردوە بە دامەزراوەكە، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق لە ریزبەندی 15 دایەو لەسەر ئاستی زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان لە ریزبەندی 3 دا ناوی هاتوە.
جێی ئاماژەیە بەپێی داتاكانی ئەو خشتەیەی كە بڵاوكراوەتەوە، بۆ ئەمساڵ زانكۆی سلێمانی پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێم لەڕوی ئەدای توێژینەوەو داهێنان و كاریگەریی كۆمەڵایەتی بەدەستهێناوەو لە ریزبەندی زانكۆكانی عیراقیشدا پلەی 8ی تۆمار كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group