باخچەلی: پێویستە پەكەكە دەستبەجێ چەكەكانی رادەستی توركیا بكاتەوە

22 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی گشتی مەهەپە رایگەیاند، رێكخراوی پەكەكەو لقەكانیان پێویستە دەستبەجێ چەكەكانیان دابنێن.
سەرۆكی گشتی مەهەپە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، دوای دەیان ساڵ نەهامەتی و خوێنڕشتن سەرەنجام كاتی كۆتایی پێهێنان هاتوە، رێكخراوی پەكەكەو لقەكانیان پێویستە دەستبەجێ و بەبێ پێشمەرج چەكەكانیان دابنێن و رادەستی كۆماری توركیای بكەنەوە.
راشیگەیاندوە، پێویستە ئامانجی توركیا دەستبەجێ بێتەدی بەپێچەوانەوە باجی هەڵگرتنی چەكە نایاساییەكان بە قورسترین شێوە دەبێ بدرێن، بۆیە پێویستە پەكەكە پابەندی بانگەوازی مێژویی ئیمراڵی بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group