ئەحمەد شەرع: ئەوەی ئێستا لە سوریا روودەدات چاوەڕوانكراو بوو

22 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا رایگەیاند، ئەوەی ئێستا لە سوریا روودەدات، بەشێكە لەو ئالنگارییانەی كە چاوەڕوانكراو بوون.
ئەحمەد شەرع سەرۆكی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا لە وتارێكدا لەكاتی نوێژی بەیانی لە یەكێك لە مزگەوتەكانی دیمەشق رایگەیاند، پاشماوەی رژێمەكەی ئەسەد هەوڵدەدەن سوریای نوێ تاقیبكەنەوە، نازانن ئێمە ئەو وڵاتە چاك دەكەینەوە كە ئەوان لەناویان برد.
 ئاماژەی بەوەشدا، هەر كەسێك هێرش بكاتە سەر هاوڵاتییانی مەدەنی بە تووندی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت، هەروەها  گەلەكەیان لە كەناراوەكانی سوریا و لە ناوچەی ئاڵۆزییەكان بەشێكی گرنگی وڵاتەكەمانن و ئەركی ئێمەیە پارێزگارییان لێ بكەین، داوای لە هەموو ئەو هێزانە دەكەین كە پشێویان دروستكردووە پابەندی فەرمانی سەركردە سەربازییەكان بن و دەستبەجێ ناوچەكان چۆڵبكەن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە.
ئەحمەد شەرع جەختی لەوەشكردەوە، كە دەبێت چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت، لەپێناو پاراستنی ئاشتی و سەلامەتی سورییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group