نەوا-
رۆژنامەنوس شێروان شێروانی بەهۆی تەواونەبونی رێوشوێنەكانی ئازادبونیەوە ئازاد نەكرا.
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەمافی رۆژنامەنوسان بڵاویكردوەتەوە، بڕیار رۆژنامەنوس و چالاكی مەدەنی شێروان شێروانی كە یەكێك بو لە حوكمدراوانی بادینان ئازادبكرێت، بەڵام بە وتەی پارێزەرانی بەهۆی تەواونەبونی رێوشوێنەكانەوە ئازادبونی دواخراو ئەگەر رۆژی دووشەممە 10-3 رێوشوێنەكانی تەواو بكرێت ئازاد دەكرێت.
راشیگەیاندوە، مانگی شوباتی 2022 بەفەرمانی سەرۆكی هەرێم 60%ی سزاكەیان لابرا جگە لەشێروان شێروانی كە 50% كەمكرایەوە، بەپێی بڕیارەكەی سەرۆكی هەرێم دەبو ئەیلولی 2023 شێروان شێروانی ئازادبكرایە، بەڵام پێش ئەوكاتەو لە20ی تەمموزی 2023 ناوبراو بەچوار ساڵ بەندكردن سزادرایەوە دواتر بەبڕیارەكەی سەرۆكی هەرێم چوار ساڵەكە كرایەوە بەدوو ساڵو بۆیە ئێستا وادەكەی تەواوبوە دەبێت ئازاد بكرێت.