وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: واشنتن وادەی لێخۆشبوون بۆ هیچ وڵاتێك درێژناكاتەوە

22 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتن وادەی لێخۆشبوون بۆ هیچ وڵاتێك درێژناكاتەوە كە سەرچاوەی دارایی بۆ ئێران دابینبكات.
تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، هانی بەغداد دەدەین كە چیدیكە پشت بە تاران نەبەستێت بۆ دابینكردنی سەرچاوەكانی وزە و هەرچی زووە لە رێككەوتنی دابینكردنی سەرچاوەكانی وزەی غاز و كارەبا لەگەڵ ئێران بكشێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا،، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن سەبارەت بە هەوڵەكانی بۆ پشتبەستن بە وڵات بۆ دابینكردنی سەرچاوەكانی وزە و بەتایبەتیش كارەبا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group