نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دانیال روبنستین هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكەدا پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان لەلایەك و هەولێر ـ بەغدا لەلایەكی ترو ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و هەوڵەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و پێشهاتەكانی سوریاو ناوچەكە تاوتوێ كراون.
راشگەیەنراوە، روبنستین لەكۆبونەوەكەدا جەختی لەپابەندی ئەمریكا بە بەردەوامی هاوكاری و پشتگیری لەعیراق و هەرێمی كوردستان كردوەتەوەو هەردولا هاوڕا بون لەسەر گرنگی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكەو كاركردن بۆ بەرقەراربونی ئاشتییەكی جێگیر.
لەلایەن خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ هاوكاری و پشتگیری ئەمریكا لەعیراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر دەربڕیوە، هەروەها دەربارەی دۆخی ئێزدییانیش لە شەنگال و كریستیان و پێكهاتەكان لە دەشتی نەینەوا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردوە.