نەوا-
بەسەرپەرشتی هەریەك لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و مستەفا مەدبولی سەرۆك وەزیرانی میسر لەشاری بەغدا چەندین یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەنێوان هەردو وڵاتدا واژۆ كران.
پاش سەردانی مەدبولی بۆ بەغدا لیژنەی باڵای عیراق و میسر سێهەمین كۆبونەوەی خۆی لە بەغدا ئەنجامداو محەمەد شیاع سودانی و مستەفا مەدبولی سەرۆكایەتی كۆبونەوەی شاندی هەردوو وڵاتیان كرد.
لەكۆبونەوەكەدا یاداشتنانەی لێكتێگەیشتنی دولایەنە واژۆ كرا كە بەشێكی تایبەتە بە گواستنەوەی وشكانی بۆ گەشتیاران و كاڵا لەنێوان وەزارەتەكانی گواستنەوەی عیراق و میسردا، هەروەها بواری شوێنەوارو مۆزەخانەكان لەنێوان دەستەی گشتی شوێنەوار كەلەپور لە وەزارەتی رۆشنبیری و ئەنجومەنی باڵای شوێنەوارەكانی میسریش لە خۆدەگرێت.
بەشێكی تری یاداشتەكە هاوكاری لە نێوان فیدراسیۆنی ژورە بازرگانییەكانی عیراق و فیدراسیۆنی گشتی ژورە بازرگانییەكانی میسر دەگرێتەوە.