نەوا-
لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كۆبونەوەیەك ئەنجامدراو تیایدا هەڵسەنگاندن بۆ كاروبارەكان و پلانی داهاتو كراوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، ئەنوەر حەمە سەعید بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشەكانی كارەبا كۆبوەتەوەو گفتوگۆیانكردوە لەسەر هەڵسەنگاندنی كاروبارەكان و پلانی كاركردنی ئەمساڵ.
راشگەیەنراوە هەر لە كۆبونەوەكەدا باس لە پرۆژەی روناكی و كۆكردنەوەی قەرزی كارەباو زیادكردنی داهات و چارەسەركردنی كێشەی خانەنشینبونی فەرمانبەران و چۆنیەتی پڕكردنەوەی میلاكەكانیان كردوە كە بەگوێرەی ئامارەكان 647 فەرمانبەریان خانەنشین دەبن.