نەوا-
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە،سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە واشنتن فڕۆكەیەك بە 64 سەرنشینەوە خۆی كێشاوە بە فڕۆكەیەكی سەربازیی سوپادا و تاوەكو ئێستا هیچ ئاماژەیەك نییە كە كەس رزگاری بووبێت.
هەروەها، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكاش رایگەیاندووە، لە نزیكەوە بەدواداچوون دەكەن بۆ رووداوەكە. وەزیری بەرگری ئەمریكاش دەڵێت، دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.
بەپێی هەواڵی میدیاكان، فڕۆكەكە لە نزیك فڕۆكەخانەكە كەوتووەتە ناو رووبار و تاوەكو ئێستا تەرمی 18 كەس لە رووبارەكەدا دەرهێنراونەتەوە.
لەو بارەیەوە سیناتۆرێكی ئەمریكی باسی لەوەكردووە، فڕۆكەكە 60 سەرنشین و چوار كەسی لە ستافی فڕۆكەكە تێدا بوو و فڕۆكە سەربازییەكەش لەكاتی مەشقدا بووە.