نەوا-
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: كۆبونەوەی لیژنەی هاوبەشی یەكێتی و پارتی بۆ پرسی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوی هەرێم بەردەوامە.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: گفتوگۆكانی نێوان یەكێتی و پارتی لەلایەن لیژنەیەكی هاوبەشەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی داهاتوی حكومەتی هەرێم بەردەوامی هەیە، تێیدا باس لەو پرسانە دەكرێت كە پێشتر كێشەیان لەسەر بوە، هەروەها باسی شێوەی كاری پێكەوەیی و فەرمانڕەوایی لەداهاتودا دەكەن.
وتیشی: ناكرێت هەموی بۆ كاتێكی نادیار دوابخەین و گلەیی لە یەكتر بكەین و بەدوای دیاریكردنی كێشەكاندا نەگەڕێین، بۆیە لەم روانگەیەوە هەنگاوی باش نراوە، بەڵام هەركات كاری لیژنە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی تەواو بو ئەو كات وەفدی دانوستانكاری هەردولا كۆدەبنەوە بۆ تاوتوێكردنی ئەو رەشنوسەی كە لیژنەكە ئامادەیكردوە.
وتەبێژی یەكێتیی وتیشی: لەئێستادا باس لەهیچ پۆستێك نەكراوە ئەوەی دەوترێت و باس لە دابەشكردنی پۆستەكان دەكرێت پروپاگەندەیە ئەگەر لەسەر بەرنامەی حكومەت رێكنەكەوین یەكێتی پۆستی بۆچیە.