قوباد تاڵەبانی: هیوادارین ئەو شاندەی دەچێتە بەغدا لەسەر پرسی موچە بگاتە رێككەوتنی كۆتایی

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و پاتریك دۆرێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق كۆبوەنەوەو پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدایان تاوتوێ كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكەدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە بەتایبەتیش دۆخی سوریا  تاوتوێكراوەو جەختیان لەسەقامگیری سوریاو ناوچەكە كردوەتەوە، بە پێویستیان زانیوە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لایەنە سورییەكان پێكەوە كاربكەن تا هەمو پێكهاتەكانی ئەو وڵاتە بەشداربن لە داڕشتنەوەی سیستمی نوێی وڵاتەكەیان.
سەبارەت بەپێكهێنانی كابینەی نوێی هەرێمی كوردستان قوباد تاڵەبانی رایگەیاندوە، هەمو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی حكومەتی داهاتو حكومەتێكی كاراو بەهێزو یەكگرتو بێت لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە تا بتوانێت وەڵامدەرەوەی داواكارییەكانی هاوڵاتیانی كوردستان بێت.
سەبارەت بەپەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداش جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاندوە، هیوادارن ئەو شاندەی دەچێتە بەغدا لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بگاتە رێككەوتنی كۆتایی لەسەر پرسی بودجەو موچە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group