ئیدارەی ترەمپ پاڵپشتیكردن لە ئیسرائیل دوپاتدەكاتەوە

10 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
پیت هێگسێت وەزیری بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پاڵپشتی لە ئیسرائیل دەكات.
جۆن ئۆلیۆت وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) لە راگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، هێگسێت پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەنجامداوە، لە پەیوەندییەكەدا جەختیكردوەتەوە لەسەر پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكاو ئیسرائیل.
ئەوەشی خستوەتەڕو هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا وەزیری بەرگریی ئەمریكا رایگەیاندوە كە ئیدارەی ئێستای وڵاتەكەی بە سەرۆكایەتی ترەمپ پاڵپشتی تەواو لە ئیسرائیل دەكات و بە هاوپەیمانییەكی گرنگی ئەمریكای  دەزانێت لە ناوچەكەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group