بەهۆی پیسكردنی ژینگەوە شۆفێری تانكەرێك دەستگیر كرا

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەهۆی پیسكردنی ژینگەو دروستكردنی مەترسییەوە پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی شۆفێرێكی دەستگیر كرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، بەهۆكاری پابەندنەبون و پیسكردنی ژینگەو دروستبونی مەترسی لەسەر ژیانی شۆفێران، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستانی ناڵپارێز شۆفێری تانكەرێكیان دەستگیر كرد.
راشیگەیاندوە، ئەو شۆفێرە سوتەمەنی (گازوایل) ی رژاندبوە سەر شەقامی سەرەكی نێوان  سەیدساق _ پێنجوێن و بەو هۆكارەش مەترسی روداوی هاتوچۆ بۆ شۆفێران دروست ببو، سەرپێچیكاریش روبەڕوی لێكۆڵینەوەو رێكاری یاسایی كرایەوە .

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group