پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێكمان دەستگیركردوە كە ئۆتۆمبێلێكی دزیبوو

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیندراوێكدا رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئوتۆمبێلەكەی لەجۆری تەكسی لەناو قەزای سەیدسادق دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.
ئاماژەی بەوەشدا، تۆمەتبار لەدایكبووی 1996 دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group