نەوا-
بەهۆی نائارامی ناوچەییەوە وڵاتی دوبەی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ئێران، عیراق و ئوردن راگرت.
ماڵپەڕی عەرەبییە نیوز بڵاویكردۆتەوە، دوبەی بەهۆی پشێوی ناوچەییەوە گەشتەكانی بۆ عیراق و ئێران و ئوردن بۆ ماوەی سێ رۆژ راگرتوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە هێرشی موشەكی لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدراو ترسی شەڕێكی فراوانتر لە ئارادایە.
باس لەوەشكراوە، گەورەترین هێڵی ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشتر راگرتنی گەشتەكانی نێوان دوبەی و بەیروت تا 8ی تشرینی یەكەمی راگەیاندبو چونكە چەندین كۆمپانیای دیكەی فڕۆكەوانی خزمەتگوزارییەكانی بۆ ناوچەكە راگرتبو بەهۆی ئەم دۆخەی ئێستا هەیە لە ناوچەكەدا.
جێی ئاماژەیە، رۆژی سێشەممەی رابردو 1-10 هێڵی ئاسمانی ئەڵمانی لوفتانزا رایگەیاند كە گەشتەكانی بۆ بەیروت تا 30ی تشرینی دوەم و دواتریشیان رادەگرێت، گەشتەكانی لوفتانزا بۆ تەلئەبیب تا 31ی ئۆكتۆبەر رادەگرێت و گەشتەكان بۆ تاران تا 14ی ئۆكتۆبەر دوادەخرێن.
ڕۆژی سێشەممە گروپی هێڵی ئاسمانی ئەڵمانی لوفتانزا ڕایگەیاند كە گەشتەكانی بۆ بەیروت تا ٣٠ی تشرینی دووەم و دواتریشیان ڕادەگرێت.
گەشتەكانی گروپی لوفتانزا بۆ تەلئەبیب تا ٣١ی ئۆكتۆبەر هەڵدەوەشێنەوە، گەشتەكانی بۆ تاران تا ١٤ی ئۆكتۆبەر دادەخرێن.