تائێستا 158 رۆژنامەنوس لە كەرتی غەزە كوژراون

07/07/2024 جیهان

نەوا-
بەهۆی هێرشەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە 5 رۆژنامەنوسی دیكە كوژران كە یەكێكیان ژنە.
نوسینگەی راگەیاندنی حكومەت لە غەزە بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی سوپای ئیسرائیل كردونیەتە سەر غەزە 5 رۆژنامەنوسی دیكە كوژراون، بەمەش ژمارەی ئەو رۆژنامەنوسانەی بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە كوژراون بەرزبوەتەوە بۆ 158 رۆژنامەنوس.
ئاماژە بەوەشكراوە كە لە ئاكامی بۆردومانی خانوی رۆژنامەنوس ئەمجەد جەحجوح لەكەمپی پەنابەرانی نوسەیرات لە ناوەڕاستی كەرتی غەزز 9 كەسی دیكە كوژراون كە یەكێكیان هاوسەری هاوسەرەكەیەتی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group