نەوا-
بەمەبەستی گفتوگۆ لە بارەی رێككەوتنی ئاڵوگۆڕی دیل، بڕیارە رۆژی دووشەممە 8-7 شاندی دانوستانكاری ئیسرائیل سەردانی قەتەر بكات.
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرانۆت لە هەواڵێكیدا باسی لەوە كردوە، شاندەكە بەمەبەستی درێژەدان بە دانوستانەكانی گەڕاندنەوەی دیلە ئیسرائیلییەكانی غەزە لە 8ی تەمموز دەچێتە دەوحەی پایتەختی قەتەر.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەمان رۆژ شاندێكی دیكەی ئیسرائیل دەچێتە میسر لەو كۆبونەوانەشی ئەنجام دەدرێن بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ناوەندی ئەمریكاو بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی ئیسرائیل و سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر بەشداردەبن.