وەزارەتی دارایی عێراق: بە پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەین

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بە پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەین، هەر وەك چۆن مامەڵە لەگەڵ وەزارەتەكانی حكومەتی فیدڕاڵ و پارێزگاكانی دیكە دەكەن.
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیندراوێكدا دەڵێت، ئێمە بە شێوەیەكی پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی مووچەی هەرێم دەكەین، هەر وەك چۆن مامەڵە لەگەڵ وەزارەتەكانی حكومەتی فیدڕاڵ و پارێزگاكانی دیكە دەكەن، جەختدەكەینەوە دواكەوتنی مووچە پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە نییە ئێمە ساڵێك زیاترە داوای جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی دەكەین.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەتا ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ زانیاریی و داتایەكی سەبارەت بە تەوتین كردن لە بانكە حكومییەكان رادەستنەكردووە، تا ئەوان بتوانن هاوشێوەی فەرمانبەرانی حكومەتی فیدڕاڵ مووچە بخەینە سەر هەژمارە بانكییەكانیان.
سەبارەت بە هۆكاری دواكەوتنی مووچە وەزارەتی دارایی ئاشكرایكردووە، تا ئێستا هەرێم لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی نەناردووە كە خانەنشین بوون، لە كاتێكدا زیاتر لە 10 رۆژە تیمێك لە وەزارەتی دارای عێراق نێردراون بۆ ئەوەی بتوانن ناوەكان جیابكەنەوە و وردبینی لە ناوەكانیان بكرێت بەپێی یاسای خانەنشینی مووچە و پاداشتەكانیان بۆ هەژماربكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group